لە %48ی ئەمریکییەکان نەخۆشیی دڵیان هەیە

لە %48ی ئەمریکییەکان نەخۆشیی دڵیان هەیە
دەستەی پزیشکانی پسپۆری دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنن لەو وڵاتە مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ زیادیکردووە و ساڵانە نزیکەی نیوەی ئەمریکییەکان بە نەخۆشییەکانی دڵ گیانلەدەستدەدەن.

لە نوێترین راپۆرتی دەستەی پزیشکانی پسپۆری دڵ لە ئەمریکا هاتووە زیاتر لە %48ی ئەمریکییەکان نەخۆشیی دڵیان هەیە و لە هەر 40 چرکە کەسێک بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ دەمرێت.

د. ئایڤۆر بێنجامین، سەرۆکی دەستەی پزیشکانی پسپۆری دڵی ئەمریکا و بەڕێوەبەری سەنتەری دڵ لە کۆلێژی ویسکۆنسن دەڵێت: لەم دوو ساڵەی دوایدا مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ زۆر زیادیکردووە، یەکێک لە فاکتەرەکانیش بەرزەپەستانی خوێنە.

سەرۆکی دەستەی پزیشکانی پسپۆری دڵی ئەمریکا روونیدەکاتەوە کۆنترۆڵکردنی بەرزە پەستانی خوێن کاریگەرییەکی باشی لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەبێت.

پزیشکانی پسپۆری دڵ لە ئەمریکا دەڵێن نەبوونی هیچ چالاکییەکی جەستەیی، خواردنی خۆراکە خێراکان، نەخەوتن و جگەرەکێشان رێگەخۆشکەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی دەستەی پزیشکانی دڵ لە ئەمریکا لە هەر چوار ئەمریکی یەکێکیان نەخۆشی دڵی هەیە، و بەپێی داتاکان ساڵانە لەو وڵاتە 800 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ دەمرن.

سەرچاوە:

رووداو- هەولێر
راپۆرتەکە لە جۆرناڵی Circulation بڵاوکراوەتەوە.
Top