ماسکی زەردەچەوە بۆ چی باشە؟
ئەم ماسکە جگە لەوەی خاڵ و پەڵەی پێست چارەسەر دەکات، پێستت بریسکەدار و پاک دەبێتەوە، بۆ ئامادەکردنیشی پێویستە کەوچکێکی چا ئاردی نۆک، کەوچکێکی چا زەردەچەوە، کەوچکێکی چێشت شیر و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ بەیەکەوە تێکەڵ بکەیت و لە روخسارت بدەیت، دوای ئەوەی تەواو وشک بووەوە، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
ئەگەر ھەفتەی سێ جار ئەم ماسکە بەکار بھێنیت، دەبیتە خاوەن پێستێکی پاک و بریسکەدار، ھەروەھا ئەگەر ویستت بچیتە ئاھەنگێک، یان دەرچوونێکی گرنگت ھەبوو و پێویستت بوو پێستت جوان دەربکەوێت، ئەو ماسکە بەکار بھێنە.
سەرچاوە:BASNEWS