هۆكارەكانی وەستانی سووڕی مانگانە

هۆكارەكانی وەستانی سووڕی مانگانە
جگە لە دووگیانی و تەمەنی یەكجارەكی وەستانی سووڕی مانگانە، لە هەر حاڵەتێكی تردا وەستان یان دواكەوتنی سووڕی مانگانەAmenorrhoea بە نائاسایی هەژمار دەكرێت. باوترین هۆكارەكانی دواكەوتن یان وەستانی سووڕی مانگانە:
•بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی پرۆلاكتینProlactin كە بە هۆرمۆنی شیر ناسراوە و لە» گلاندی پتیوتەر»ی ژێر مێشك دەردەدرێت، هەندێك جار بوونی گرێی پاك لەم گلاندە هۆكارە كە هاوكاتە لەگەڵ سەرئێشە و گرفت لە بینیندا.
•بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنە ئەندرۆجینەكان Androgens (هۆرمۆنە نێرینەییەكان) لە لەشی ئافرەتدا كە جگە لە وەستانی سووڕی مانگانە دەبێتە هۆی پەیدابوونی زیپكە، موودەردان، زیادبوونی كێشی لەش، نەزۆكی .
•فرەكیسیی هێلكەدان PCOS كە جگە لەوەی هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنە ئەندرۆجیەنەكان، كاریگەری دەكاتە سەر هێلكەدانەكان و دەبێتە ئەگەری ناڕێكبوون یان وەستانی سووڕی مانگانە و نەزۆكی.
• گەیشتنی پێشوەختە بە قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Earlymenopause، ئەمەش پەیوەندی هەیە بە بۆماوە، ستایلی ژیان، گرفت لە كرۆمۆسۆمەكان، فێ(پەركەم).
•چەند هۆكارێكی تریش هۆكارن ءەك: سستبوونی گلاندی دەرەقیHypothyroidism، مەشقی فیزیكی لەرادەبەدەر یان بوون بە وەرزشپیشە، مەیل یان مێژووی خێزانی، ونكردنی زۆر و خێرای كێشی لەش، نەخۆشیی سەخت، سترێس بەتایبەتی سترێسی درێژخایەن
Top