تاڵە سپییەکانی قژم دەربێنم؟
توێژینەوە زانستییە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دەرھێنانی تاڵی سپیی قژ، تاڵی سپیی دیکە زیاد ناکات، ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، کە ئەو بۆچوونە 100% ھەڵەیە.
ھۆکاری سپیبوونی قژ بریتییە لەوەی ئەو خانانەی بەرپرسن لە دەرکەوتنی ڕەنگ لە چالاکی دەوەستن و دەبنە ھۆی کەوتن و نەمانی قژە ڕەنگاوڕەنگەکان، ئەو کاتەش تاڵی سپی دەردەکەوێت، بۆیە تەنانەت ئەگەر ھەموو تاڵە سپییەکان دەربھێنی، ھیچ کاردانەوەی لەسەر تاڵەکانیتر نابێت
سەرچاوە:basnews