ئامێرێكی نوێ بیرۆکەکانی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ قسەکردن

ئامێرێكی نوێ بیرۆکەکانی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ قسەکردن
لە زانکۆی کۆڵۆمبیا ئامێرێكی نوێ دروستدەکرێت، کە دەتوانێت مێشكی مرۆڤ بخوێنێتەوە، بیرۆکەکانی وەربگرێت و بیگۆڕێت بۆ قسەکردن.

د. نیما مێسگارانی، ئەندازیاری ئەلیکترۆنی و سەرپەرشتیاری پرۆژە نوێیەکەیە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا دەڵێت هەمان سیستەمی سیری ئەپڵ و ئەمازۆن ئیکۆی تێدا بەکارهێندراوە، دەتوانێت بیرۆکەکان وەربگرێت، دواتر بیگۆڕێت بۆ قسەکردن و رستەی لێدروستبکات.

مێسگارانی دەڵێت داهێنانە نوێیەکە هەوڵێك دەبێت بۆ رزگارکردنی تووشبووانی جەڵتەی مێشك، کە توانای قسەکردنیان لەدەستداوە و وایانلێدەکات دووبارە بتوانن قسەبکەن.

ئەندازیارە داهێنەرەکە دەڵیت هیواخوازە ئامێرەکەیان قسەکردن بۆ هەزاران کەس بگەڕێنێتەوە، کە تواناان نییە وشەیەکیش بڵێن و بە تەواوی ئیفلیجبوون.

د. نیما مێسگارانی روونیدەکاتەوە ئەوان ئاماژەکانی مێشك بەکاردەهێنن، دواتر دەکرێنە کۆد و سەرەنجام بۆ وشە و رستە دەگۆڕدرێن و وەک قسەیان لێدێ، بەمەش کەسەکەی توانای قسەکردنی لەدەستداوە لەڕێگەی ئامێرە نوێیەکە تەنیا بە بیرکردنەوە دەتوانێت دەورووبەری تێبگەیێنێت و قسەکانی دەرببڕێت.




سەرچاوە:رووداو- هەولێر
Top