ئامێرێكی نوێ بیرۆکەکانی مرۆڤ دەگۆڕێت بۆ قسەکردن
د. نیما مێسگارانی، ئەندازیاری ئەلیکترۆنی و سەرپەرشتیاری پرۆژە نوێیەکەیە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا دەڵێت هەمان سیستەمی سیری ئەپڵ و ئەمازۆن ئیکۆی تێدا بەکارهێندراوە، دەتوانێت بیرۆکەکان وەربگرێت، دواتر بیگۆڕێت بۆ قسەکردن و رستەی لێدروستبکات.
مێسگارانی دەڵێت داهێنانە نوێیەکە هەوڵێك دەبێت بۆ رزگارکردنی تووشبووانی جەڵتەی مێشك، کە توانای قسەکردنیان لەدەستداوە و وایانلێدەکات دووبارە بتوانن قسەبکەن.
ئەندازیارە داهێنەرەکە دەڵیت هیواخوازە ئامێرەکەیان قسەکردن بۆ هەزاران کەس بگەڕێنێتەوە، کە تواناان نییە وشەیەکیش بڵێن و بە تەواوی ئیفلیجبوون.
د. نیما مێسگارانی روونیدەکاتەوە ئەوان ئاماژەکانی مێشك بەکاردەهێنن، دواتر دەکرێنە کۆد و سەرەنجام بۆ وشە و رستە دەگۆڕدرێن و وەک قسەیان لێدێ، بەمەش کەسەکەی توانای قسەکردنی لەدەستداوە لەڕێگەی ئامێرە نوێیەکە تەنیا بە بیرکردنەوە دەتوانێت دەورووبەری تێبگەیێنێت و قسەکانی دەرببڕێت.
سەرچاوە:رووداو- هەولێر