دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە دەدۆزرێتەوە
رۆژنامه‌ی (جیروزالیم بوست)ی ئیسرائیلی هه‌واڵێكی بڵاوكردووەته‌وه، له‌سه‌ر بنبڕكردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و ڕایگه‌یاندووه، كه ژماره‌یه‌ك له زانایانی بواری پزیشكی كه سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای(AEBI) تایبه‌ت به ده‌رمان ده‌كه‌ن، گه‌یشتوونه‌ته هه‌نگاوه‌كانی كۆتایی له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێكی تازه بۆ بنبركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
ئه‌و ده‌رمانه تازه‌یەی كه كۆمپانیاكه دروستی كردووه ناونراوه (م‌و تاتو) كه ده‌توانێت ته‌واوی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو ببات.
هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه ڕاشی گه‌یاندووه، كه ده‌رمانه‌كه له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كاری خۆی ده‌كات نرخه‌كه‌شی به به‌روارد له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه زۆر هه‌رزانتره.
سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی زانایانی كۆمپانیاكه ده‌ڵێن كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند مشێكێك ئه‌نجامداوه و ده‌رئه‌نجامه‌كان هه‌مووی ئه‌رێنی بووه.سەرچاوە:basnews