ئایا لەگەڵ تەمەندا پێویستی بە خەو كەم دەبێتەوە؟

ئایا لەگەڵ تەمەندا پێویستی بە خەو كەم دەبێتەوە؟
ئەمە روونە كە منداڵ زیاتر لە پێگەیشتووان پێویستیی خەوە لەوكاتەی كە لەش و مێشكیان لە گەشەكردن و پەرەسەندندایە و پێویستییان بە وزە و حەوانەوە هەیە، زۆربەی نەوجەوانانیش 8-10 كاتژمێر دەخەون. ئەمەش باوە كە لە تەمەنی ناوەڕاستدا زۆربەی خەڵك كەمتر دەخەون بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی نێوان 20-30 ساڵی. گەلێك كەس دەپرسێت كە ئایا لەگەڵ تەمەندا پێویستیی خەو كەم دەبێتەوە؟ نەخێر، پێویستی بە خەو لەگەڵ بەتەمەداچووندا كەم نابێتەوە و ناگۆڕێت، بەڵام شێواز یان توانای خەو گۆڕانكاری بەسەردا دێت. پێویستە درك بەمە بكرێت كە پێویستیی خەو و توانای خەوتن 2 مەسەلەی جیاوازن. ئەمەش روونە كە توانای خەوتن لەگەڵ تەمەندا كەم دەبێتەوە، بۆیە گەلێك لە بەساڵاچووان لایان وایە كە كەمبوونەوەی توانا بۆ خەو واتە پێویستی كەمتریان بە خەوە، بەڵام لە راستیدا هەرگیز پێویستییان بۆ خەو كەم نەبۆتەوە. راستە كە لەش توانای خۆگونجاندنی لەگەڵ كەم نووستندا هەیە، بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەكی دیاركراو، بە تێپەڕبوونی كات كەم نووستن كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر میتابۆلیزم و مەزاج و دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە،هاوكات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شەكرە.پسپۆران جەخت دەكەنەوە كە پێویستیی خەو بۆ تەمەنی ناوەڕاست و بەسەرەوە بریتییە لە 7-8 كاتژمێر لە ماوەی 24 كاتژمێردا
Top