مانەوەی منداڵان بەدیار شاشەکان، گەشەیان دوادەخات

مانەوەی منداڵان بەدیار شاشەکان، گەشەیان دوادەخات
توێژینەوەیەکی بەرفراوانی کەنەدی دەریخستووە زۆرمانەوەی منداڵان بەدیار شاشەجیاوازەکان مەترسییە بۆ دواکەوتنی گەشەیان و تواناکانی لاوازدەکات.

تیمێکی پزیشكانی پسپۆڕی دەرووندروستی زانکۆی کالگاری لە کەنەدا لە نوێترین توێژینەوەیاندا کە لەسەر 2500 منداڵ ئەنجامدراوە، بۆیان دەرکەوتووە زۆر مانەوەی منداڵان بەدیار شاشەکانی تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکان، بە فراوانی کار لە گەشەیان دەکات، زیرەکیان لاوازدەکات، توانای شیکارکردنی گرفتەکانیان کەمدەکاتەوە و جووڵە خۆکردەکانی پەلەکانیان دوادەخات.

د. شێری مادیگان، پسپۆڕی دەرووندروستی و سەرپەرشتیاری توێژینەوە ئەمریکییەکە دەڵێت ئەو منداڵانەی زۆرترین ماوە بەدیار شاشەکانەوە دەمێننەوە، بەتایبەت لە تەمەنی 2-3 ساڵان مەترسییەکە زیاترە و کاتێك دەگەنە تەمەنی خوێندن، پلەیەک لاوازترن لە تواناکانی قسەکردن، گفتوگۆکردن، توانای جوڵە و پەیوەندییەکانی رۆژانەیان.

لەبارەی هۆکاری لاوازبوونی گەشەی ئەو منداڵانەی بە دیار شاشەکان دەمێننەوە، مادیگان دەڵێ لەکاتی سەیرکردنی شاشەکان منداڵان چەندین شتی وەک چالاکی و جووڵە لەدەستبدەن، کە لەدەوریان روودەدات.




سەرچاوە:رووداو- هەولێر
Top