بۆچی سپێناغ بە سوپەرفوود ناســـراوە؟
سپپێناغ دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ریشاڵ، ڤیتامینەكانی A، B1، B2، B3، B6، C، K لەگەڵ كانزاكانی ئاسن، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، كۆپەر، سیلینیۆم، مەنگەنیز. سپێناغ بە سوپەرفوود Superfood یان سوپەرخۆراك ناسراوە چونكە سوودی تەندروستیی گرنكی هەیە وەكو: خۆپاراستن لە تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆئەندامی هەرس و شێرپەنجەی پرۆستات و پێست بەهۆی رێژە بەرزەكەی ماددەی دژەئۆكسانەكان لە جۆری كارۆتینۆیدەكان Carotenoidsو فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids، سپێناغ سیفەتی دژە هەوكردنی هەیە واتە هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا ئەمەش رۆڵێكی گرنگی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نۆرەی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، سوككردنی سترێس، پاراستنی تەندروستیی چاو بەتایبەتی رێگرتن لە تووشبوون بە ئاوی سپی و گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن لە تۆڕەی چاودا AMD، پاراستنی تەندروستیی ئێسك، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی خۆپاراستن لە قەبزی و كولبوونی گەدە، سافكردنی پێست و كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردنەكان هاوكات لەگەڵ پاراستنی پێست لە وشكبوون و خورشت.