گرنگیی سەوزە گەڵا تاریكـەكان بۆ تەندروستیی چاو

گرنگیی سەوزە گەڵا تاریكـەكان بۆ تەندروستیی چاو
سەوزە گەڵا تاریكەكان Darkgreenleafyvegetablesپڕن لە ڤیتامین، كانزا، ریشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان، كلۆرۆفیل، لەگەڵ نایترەیتەكان.لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە خواردنی سەوزە گەڵا تاریكەكانی وەكو( كاهو، سپێناغ، گەڵای سڵق، كەلەرم، برۆكلی، گەڵاكانی خەردەل، كێل Kale، جەرجیر) سوودی زۆریان بۆ تەندروستیی چاو هەیە، بەتایبەتی رێگرتن لە گۆڕانەكانی تۆڕەی چاو كە پەیوەستن بە تەمەنی پاش 50 ساڵی Maculardegeneration و كرداری بینین بە یەكجاری دەخەنە مەترسییەوە كە تا ئێستا چارەسەرێكی پزیشكی بۆ نییە.ئاوێتە نایترەیتەكانی سەوزە گەڵا تاریكەكان گەورەترین رۆڵ دەبینن لە پاراستنی تەندروستیی چاو، بۆنموونە هەر 100 گرام سپێناغ نزیكەی 20 ملگم نایترەیت لەخۆدەگرێت. لە توێژینەوەكاندا هاتووە كە رۆژانە وەرگرتنی بڕی 100-140 ملگم لە ئاوێتەی نایترەیتەكانی سەوزە گەڵا تاریكەكان ریسكی ئەم گرفتەی چاو تا رێژەی 35% كەم دەكاتەوە. ئەم گرفتەی چاو بریتییە لە تێكچوونی بەشی ناوەڕاستی چینی تۆڕەی چاو كە بە ماكیولا Macula ناسراوە هاوكات لەگەڵ نیشتنی پنتی زەرد كە بەرە بەرە ژمارەیان زیاد دەبێت و قەبارەیان گەورەتر دەبێت. تۆڕی چاو Retina بریتییە لە شانەیەكی دەماریی هەستیار بە رووناكی و كەوتۆتە بەشی پاشەوەی چاو.
Top