ئەكریلەماید. ئەو ماددە شێرپەنجەییە بناسە

ئەكریلەماید. ئەو ماددە شێرپەنجەییە بناسە
ماددەی ئەكریلەماید Acrylamideلەكاتی زیاد گەرمكردن، برژاندن یان سووركردنەوەی هەندێك جۆری خۆراك لە پلەی گەرمیی بەرزدا پەیدا دەبێت بەتایبەتی خۆراكی نیشاتەیی كە لە زەیتی زۆر گەرمدا سووردەكرێنەوە، بۆنموونە سووركردنەوەی خۆراك بە رێگای فەرەنسی French fries و جیبسی پەتاتە كە بەرزترین رێژەی ئەكریلەماید لەخۆدەگرن، شیرەی ئاڵووی رەش Prune، هەندێك جۆری دانەوێڵە، هەندێك جۆری نان، كەرەی فستقی سوودانی Peanut Butter، زەیتوونی رەشی قوتووبەند و بسكویت، هەروەها ئەكریلەماید لە دوكەڵی جگەرەشدا هەیە بە رێژەی 1-2 مایكرۆگرام لە هەر جگەرەیەكدا. بە ئامادەكردنی خۆراك لە پلەی گەرمی بەرزدا ماددەی ئەكریلەمایدا پەیدا دەبێت لە ئەنجامی كارلێكی كیمیایی لە نێوان هەندێك جۆری شەكر و ترشە ئەمینێك بە ناوی ئەسپەراجین Asparagine كە بە شێوەیەكی سروشتی لە هەندێك جۆری خۆراكدا هەن. لە لەشدا ئەكریلەماید زیان بە دەمارەكان دەگەیەنێت هاوكات لەگەڵ بێهێزبوونی ماسوولكە و تێكچوونی هەماهەنگێ نێوان ماسوولكەكان، هەروەها لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی گورچیلە، ناوپۆشی منداڵدان و هێلكەدان.
Top