ئەگەر تەمەنت لەسەرووی 50 ساڵیییەوە ئەم خواردنانە مەخۆ
ئەم توێژینەوە تەندروستییە لە زانکۆی (ئیوا)ی ئەمریکی ئەنجام دراوە و گۆڤاری (بی ئێم جی)ی پزیشکی بڵاوی کردووەتەوە، لە توێژینەکەدا ھاتووە، ئەو کەسانەی کە لەسەرووی تەمەنی 50 ساڵین، پێویستە ئاگادار بن لەو خواردنانەی کە ڕۆژانە دەیخۆن ، چونکە ھەندێک خواردن ھەن، کە زیانی زۆریان پێ دەگەیەنێت، لەوانە: ئەو خواردنانەی لەناو تاوە ئامادە دەکرێن.
ئەم توێژینەوەیە پشتی بەستووە بە ئامارێک، کە لە نێوان ساڵی 1993 تا 2017 لەسەر 106 ھەزار ئافرەت ئەنجام دراوە، کە تەمەنیان لەنێوان 50 تا 79 ساڵی دەبوو، دەرکەتووە 13% لەو ئافرەتانەی کە گرنگییان بە خواردنی نێو تاوە داوە، بەھۆی نەخۆشیی دڵەوە گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوە; basnews