توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی چا له‌گه‌ڵ شیردا.

توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی چا له‌گه‌ڵ شیردا.
ڕۆژنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چا له‌گه‌ڵ شیردا زیانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

ڕۆژنامه‌ی (دڵی ئه‌ورووپا) توێژینه‌وه‌یەكی بڵاو كردووەته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كی ئه‌ڵمانی ئه‌نجام دراوه‌، له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا باسی زیانه‌كانی چاخواردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شیر كراوە، كه‌ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر تووشبوونی مرۆڤ به‌ هه‌ندێك نه‌خۆشی بەجێ دێڵێ.


ڕۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی كه‌ هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و داشۆرانی ده‌ماره‌كان هه‌ن كه‌ به‌شێك له‌ هۆكاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ی چا له‌گه‌ڵ شیر.


هه‌روه‌ها زیانی دیكه‌ی چاخواردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شیر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس لاواز ده‌كات، به‌مه‌ش زۆر جار گورچیله‌كانی رووبه‌رووی گرفت ده‌بێـته‌وه‌، چونكه‌ له‌ پێكهاته‌ی چادا ماده‌ی ئۆكسید نه‌تریك و پرۆتینی كازین هه‌یه‌ كه‌ تێكه‌ڵكردنیان له‌گەڵ خواردنه‌وه‌ی دیكه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گورچیله‌كان زیاتر ده‌بێت.سەرچاوە:basnews
Top