چ کاتێک شیر بخۆینەوە؟
بەپێی گوتەی پزیشکان باشترین کات بۆ خواردنەوەی شیر، شەوان بەر لە خەوتنە، چونکە لەکاتی خەوتندا جەستە پشوو دەدات و دەتوانێت زۆرترین کالسیۆم لەو شیرە وەرگرێ و بیبەخشێتە جەستە، ھەروەھا خواردنەوەی شیر بەگەرمی باشترە.
بۆ ئەوەی بتەوێ شیر سوودی بۆ ئێسک زۆر بێت، باشترە شیری کەمچەوری بخۆیتەوە، بۆ زیادبوونی کێشی لەش شیری پڕچەوری سوودی ھەیە، ھەوەھا ئەوەش لەبیر مەکەن کە ھەرگیز یەک کاتژمێر پێش خواردنەوەی شیر و دوای خواردنەوەی، حەب و شرووب و قەترەی تایبەت بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئاسنی جەستە مەخۆن، چونکە سوودی شیر لەناو دەبات.
سەرچاوە:basnews