بە سوودەكانی هێل ئاشنا بە

بە سوودەكانی هێل ئاشنا بە
هێل Cardamom گەلێك پێكهاتەی گرنگ لەخۆدەگرێت، بە گەرمی و كوڵاندنیش ئەم پێكهاتانانە تێكناشكێن. هێل بە هەر شێوەیەك بەكاربێت بەدەرنییە لە سوودە تەندروستییەكانی كە بریتین لە: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ و چەوری گلیسریدە سیانییەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك،كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، خۆپاراستن لە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس و هاندانی زوو چاكبوونەوەی كولبوونی گەدە یان دوازدەگرێ، پاراستنی تەندروستیی دەم و ددان، هاندانی چاكبوونەوە لە هەوكردنە میكرۆبییەكان بەتایبەتی هەوكردنی پووك و ناوپۆشی دەم چونكە هێل چاڵاكیی دژەبەكتریا و دژەكەڕووی هەیە، هاندانی تەندروستیی كۆئەندامی هەناسە و بەرزكردنەوەی ئاستی سوودوەرگرتن لە گازی ئۆكسجین، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن،پاراستنی تەندروستیی جگەر و كەمكردنەوەی كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا، سووككردنی نیشانەكای پەستی، هاندانی دابەزاندنی كێشی لەش، سافكردنی پێست بەتایبەتی پێستی ناسك و هەستیار لەگەڵ پاراستنی لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردایە، هەروەها پاراستنی لە تووشبوون بە هەوكردن بە كەڕوو و پەیدابوونی كرێژ یان توێشك لە پێستی سەردا.
Top