پەتاتە Potatoes دەوڵەمەندە بە نیشاستە، ریشاڵ، ڤیتامینەكانی C،B5، B6، B9، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری فلاڤۆنۆیدەكان و كارۆتینۆیدەكان و فینۆلیكەكان كە ئەگەری نەخۆشییە درێژخایەنەكان كەم دەكەنەوە وەكو نەخۆشیی دڵ، شەكرە، هەندێك جۆری شێرپەنجە. پەتاتە رۆڵی هەیە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن بەوەی كە نیشاستەی خۆڕاگر لەخۆدەگرێت كە بەرگری شانەكان بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین كەم دەكاتەوە. پەتاتە ماددەیسۆلانین Solanineلەخۆدەگرێت كە لەكاتی بەركەوتنی بە تیشكی خۆر ئەوارێژەكەی بەرز دەبێتەوە رەنگی تفری پەتاتە سەوز دەبێت، ئەمەش چێژی پەتاتە تاڵ دەكات و دەبێتە ئەگەری زیادبوونی ئازار لە جومگەكاندا. پێوەیستە ئەمەش بزانرێت كە تفری پەتاتەش دەوڵەمەندە بە گەلێك ڤیتامین و كانزا. سوودە تەندروستییەكانی تری پەتاتە: هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ریخۆڵە و كەمكردنەوەی هەوكردن لەناو كۆڵۆندا لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن، زووپەیداكردنی هەستی تێربوون ئەمەش هاندەرە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش.