وەرزشکردن لە کەشوهەوای سارد وزەی زیاتر دەسوتێنێت

وەرزشکردن لە کەشوهەوای سارد وزەی زیاتر دەسوتێنێت
پزیشکانی بەریتانی لە زانکۆی ئاستۆن رایدەگەیێنن وەرزشکردن لە کەشوهەوای سارد رێگە خۆشدەکات بۆ سووتاندنی کالۆری زیاتر.

پزیشکە بەریتانییەکان لە توێژینەوەیەکدا سوودەکانی وەرزشکردنیان لە کەشوهەوایەکی سارد خستۆتەڕوو و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی Clinical Endocrinology and Metabolism بڵاوکردووەتەوە.

د. فیلیپ کێرێن، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت: وەرزشکردن لە کەشوهەوا سارد سوودی تەندروستی یەکجار زۆری هەن، بۆ دابەزاندنی کێشیش باشترە چونکە رێگەخۆشکەرە بۆ سووتاندنی چەورییەکان.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیدەکاتەوە ئەو کەسانەی لە کەشوهەوای ساردا وەرزشدەکەن دەبێت خۆیان گەرم دابپۆشن، ئاو خواردنەوە و دژە خۆریش لەبیرنەکەن.

پزیشکە توێژەرەکان دەڵێن لە کەشوهەوای ساردا جەستە دەتوانێت پلەی گەرمییەکەی رێکبخات بۆیە تاکو زۆرتر وەرزشبکرێت زیاتر کالۆری دەسوتێنرێت و کاریگەرتر دەبێت لە دابەزاندنی کێش.

پزیشکە بەریتانییەکانی زانکۆی ئاستۆن رێنمایدەدەنە خەڵک لەنێو کەشوهەوای کراوە و ساردا وەرزشبکەن، چونکە جگەلەوەی کالۆرییەکی زۆرتر دەسوتێت، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەبێت و لایەنی دەروونیش باشتردەبێت.


سەرچاوە: رووداو- هەولێر
Top