بەکتریای گەدە دەتوانێت تەمەنی راستەقینە دیاریبکات

بەکتریای گەدە دەتوانێت تەمەنی راستەقینە دیاریبکات
توێژەرانی کۆمپانیای بایۆتەکنۆلۆژی ئینسیلیکۆی پزیشكی لە ئەمریکا رایدەگەیێنن بەکتریاکانی کۆئەندامی هەرس هاوشێوەی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە کاردەکەن و دەتوانن لەماوەی چەند ساڵێكدا تەمەنی راستەقینەی مرۆڤ دەستنیشانبکەن.

پرۆفیسۆر ئەلێکس ژاڤۆرۆنکۆڤ، سەرۆکی کۆمپانیای بایۆتەکنۆلۆژی ئینسیلیکۆی پزیشكی لە ئەمریکا کە هاوکات سەرپەرشتیاری توێژینەوە نوێیەکەیە دەڵێت لە زیاتر لە 3600 نموونەی بەکتریای گەدەی زیاتر لە 1000 کەسی جیاواز لە تەمەنیان کۆڵیوەتەوە.

پرۆفیسۆر ئەلێکس ژاڤۆرۆنکۆڤ دەڵێت ئەوان ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە لە 95 جۆری جیاوازی بەکتریا کە دۆزیویاننەوە، 90%یان توانیویانە لەماوەی چوار ساڵدا دەرخەری تەمەنی مرۆڤ بن، بەڵام 39 جۆریان لە هەموویان زیاتر سوودیان هەیە لە دەرخستنی تەمەندا.

ژاڤۆرۆنکۆڤ و هاوەڵەکانی لە کۆمپانیای ئینسیلیکۆی پزیشكی لە ئەمریکا دەڵێن تەنانەت لەڕێگەی بەکتریای کاتژمێری بایۆلۆژی تەمەن توانیاویانە ئەوە دەربخەن کە گەدەی کەسێك چۆن بە کاریگەری خواردنەوەی کهول، خۆراکی ناتەندروست و بەکارهێنانی بەکتریا سوودبەخشەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت و کار دەکاتە سەر تەمەندرێژی.

وەک پرۆفیسۆرە ئەمریکییەکە باسیدەکات لەمەودوا پێویست بە چاوەڕوانیکردن ناکات تاوەکو کەسێك دەمرێت، بۆ ئەوەی توێژینەوە لەبارەی تەمەنی بکەن، بەڵکو لەڕێگەی رووانین لە بەکتریای گەدەی دەتوانن تەمەندرێژی و کاریگەری دەرمان و پرۆسەکانی دیکە لەسەر تەمەندرێژی روونبکەنەوە.




سەرچاوە: رووداو- هەولێر
Top