شەش هۆکار بۆ بڵاوبوونەوەی کڕێش بە قژەکەتدا
بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکیەکان کە لەلایەن ماڵپەڕی foochia بڵاوکراوەتەوە، شەش هۆکار هەیە بۆ تووشبوون بە کڕێش و زوو بڵاوبوونەوە:
1-نەخۆشیەکانی پێست، وەک هەوکردنی پێستی چەور یان دروستبوونی خاڵە رەشەکان، یاخود سەدەف، کە کاریگەری لەسەر قژەکە هەیە و کڕێش دروستدەکات.
2-وشکبوونەوەی پێست، کە زیاتر بەهۆی گۆڕانکاری خێرای کەشوهەوا روودەدات، وەک لە جێگایەکی ساردەوە بۆ جێگایەکی گەرم.
3-کەمی داهێنانی قژ بەشێوەیەکی رێکوپێک، کە یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکانی بێخی سەر دەدات.
4-بەکارهێنانی پێکهاتەکانی پاراستنی قژ، پێویستە زۆر بە ئاگابیت، چونکە رەنگە پێست هەستیاربێت، بەتایبەت پێکهاتە کیمیاییەکان.
5-سیستمی خۆراکی رۆڵی هەیە، چونکە پێویستە بایەخ بەو خواردنانە بدەین کە ئاسن و ڤیتامین بی و پرۆتین و ئاسن و ترشەچەوری و ئۆمیگا سێی تێدایە.
6-تەمەن، چونکە بەگوێرەی زانیارییەکان لە نێوانی 10-20 ساڵی ئەگەر تووشبوون بە کڕێش زۆرە، هاوکات بە رێژەی لە 40% کەسانی سەروو 30 ساڵ.
سەرچاوە: خەندان لایف-