بە ماسکی پرتەقاڵ پێستت شێدار بکەرەوە

بە ماسکی پرتەقاڵ پێستت شێدار بکەرەوە
یەکێک لەو ڤیتامینانەی دەبێتە ھۆی جوانیی پێست و ڕوخسار، (ڤیتامین C)یە، کە ڕێگری لە پیربوونی پێست و ڕوخسار دەکات و بە گەنجی دەیانھێڵێتەوە. یەکێک لەو خۆراکانەش کە زۆرترین ڤیتامین C تێدایە، پرتەقاڵە.

دەتوانیت ماسکی پرتەقاڵ بۆ نەھێشتنی پێستە مردووەکان و شێدارکردنەوەی پێست بەکار بێنیت، بۆ لابردنی پێستە مردووەکان، کەوچکێکی بچووک شەکر و نیو کوپ ئاوی پرتەقاڵ تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی پێنج خولەک بە پێستتەوە بیھێڵەرەوە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.

ھەروەھا بۆ شێدارکردنەوەی پێستت، دەتوانی نیو کوپ ئاوی پرتەقاڵ و کەوچکێک ماست تێکەڵ بکەی و بۆ ماوەی 20 خولەک لە ڕوخسارت بدەیت، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆیت، ئەگەر ھەفتەی دوو جاریش ئەم ماسکە بەکار بھێنیت، پێستت شێدار دەبێتەوە و پێستە مردووەکانیش لە دەموچاوت دەبنەوە.




سەرچاوە:basnews
Top