لە ئەرجەنتین ڤایرۆسێكی کوشندە بڵاودەبێتەوە؛ نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە

لە ئەرجەنتین ڤایرۆسێكی کوشندە بڵاودەبێتەوە؛ نۆ کەس گیانیانلەدەستداوە
دادگای ئەرجەنتین داوادەکات 85 کەسی دانیشتووی پاتاگۆنیا لە وڵاتەکە لانیکەم 30 رۆژ لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی رێگە لە بڵاوبوونەوەی زۆرتری ڤایرۆسی هانتا بگرن.

بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستی ئەرجەنتین، لەو وڵاتە ڤایرۆسی هانتا بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا نۆ کەس بە نەخۆشییەکە مردوون، دادگای وڵاتەکەش داوادەکات خەڵکی خۆیان بپارێزن و لەو کەسانە دووربن کە گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت.

تەندروستی ئەرجەنتین دەڵێت لە وڵاتەکە 3000 کەس لە مەترسیی نەخۆشییەکە خۆبەخۆ داوایانکردووە جیابکرێنەوە، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا ئاشکراکراوە ژمارەی تووشبووان 26 کەسە و یەکەم حاڵەت لە سەرەتای مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو تۆمارکرا.

فابیان پوراتیچ، سکرتێری کارە رێکخراوەییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەرجەنتین دەڵێت لەدوای دەستپێکردنی حاڵەتەکان، سەرجەم تووشبووان لەژێر چارەسەر وەرگرتندان و تاوەکو ئێستا نۆ کەسیش بە نەخۆشییەکە مردوون. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لە وڵآتەکە لەدوای ساڵی ٢٠١٣ەوە نزیکەی 111 کەس مردوون.
هانتا ڤایرۆس چییە؟
ڤایرۆسی هانتا مەترسیدار و کوشندەیە، تووشی سییەکان، دڵ و گورچیلەکان دەبێت، هۆکارە بۆ سستبوونی کۆئەندامی هەناسە، لە ئەمریکای باشوور بەربڵاوترینە.

نیشانەکانی تووشبوون دوای دوو هەفتە بەدەردەکەون، کە نیشانە سەرەتاییەکان بریتین لە لاوازی، تا و ئازاری ماسولکەکان، هەروەها نیشانە پێشکەوتووەکانیش بریتین لە کۆکە، هەناسەتەنگی و سکچوون.

رێگەکانی گواستنەوە جیاوازن، بەڵام مشک سەرچاوەی سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسەکەیە، لەڕێگەی بەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ مشک یان بە دەردراوەکانی دەگوازرێتەوە.

ڤایرۆسی هانتا چارەسەری بنبڕکەری نییە، ئەوەی دەکرێت تەنیا بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانە.

سەرچاوە : رووداو- هەولێر
Top