کشانی پێست چۆن چارەسەر دەکرێت؟

کشانی پێست چۆن چارەسەر دەکرێت؟
کشانی پێست کێشەی بەشێکی زۆری ئافرەتانە، کە پاش دووگیانی، یان زیاد و کەمبوونی کێشی لەش، لەسەر پێست شوێنەواری دەمێنێت و زۆر بە سەختی چارەسەر دەکرێت.

بەشێکی زۆر لەو ئافرەتانەی ئەم کێشەیەیان ھەیە، سەختیی چارەسەرکردنی کێشەکە نیگەرانیان کردوون، بەڵام گیراوەیەکی سروشتی ھەیە، کە سوودی زۆری بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ھەیە.

سەرەتا کەوچکێک ڤازەلین و کەوچکێک جەلیی نێو ڕووەکی ئەلۆیڤێرا و کەوچکێک کرێمی ڤیتامین E تێکەڵ بکە، پاشان دەستەکانت بشۆ و ئەو شوێنەی ئاسەواری کشانی وەکوو ھێڵێک لەسەر دەرکەوتووە، بۆ ماوەی 10 تا 15 خولەک مەساج بکە.

ئەگەر ڕۆژانە جارێک ئەم ڕێکارە دووبارە بکەیتەوە، دوای ماوەیەک ھەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت و بەشێوەیەکی بەرچاو کێشەی کشانی پێستت چارەسەر دەبێت.




basnews
Top