چالاکی مێشکی خانمان زیاترە بەراورد بە پیاوان

چالاکی مێشکی خانمان زیاترە بەراورد بە پیاوان
پزیشکانی زانکۆی کالیفۆرنیا لە ئەمریکا رایدەگەیێنن چالاکی مێشکی خانمان زیاترە بەبەراورد بە چالاکی مێشکی پیاوان.

لە توێژینەوەیەکدا پزیشکە ئەمریکییەکان بە ئامێری تایبەت پێوانی چالاکی مێشکی هەردوو رەگەزیان کردووە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی (Alzheimer’s disease) بڵاوکردووەتەوە.

د.دانیێل ئامین، پسپۆری مێشک و دەمار لە زانکۆی کالیفۆرنیا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "ئەم جیاوازییانەی لە چالاکی مێشکی هەردوو رەگەزدا هەیە یارمەتیدەر دەبێت لە تێگەیشتنی میکانیزمی توشبوونی هەردوو رەگەزەکە بە نەخۆشییەکانی مێشک بەگشتی ئەڵزهایمەر بەتایبەتی".

توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لەسەر 26683 پیاو و ئافرەت ئەنجامدراوە، تێیدا بە بەکارهێنانی ئامێرێکی تایبەت، پشکنین بۆ چالاکییەکان و لێشاوی خوێن لە مێشکی هەردوو رەگەز کرا، دوای شیکردنەوەی داتاکان توێژەران بۆیان دەرکەوت، چالاکی لەهەندێک لە ناوچەی مێشکی خانمان زیاتر بوو بەبەراورد بە مێشکی پیاوان.

پزیشکان دەڵێن زیاتر تووشبوونی خانمان بە نەخۆشییەکانی دەروونی و خەمۆکی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە چالاکی لەنێو ناوچەکانی مێشکییان زیاترە هەروەها بەهۆی توانای وەڵامدانەوەی ژینگەی دەرووبەریان و گۆرانی میزاجیان بەشێوەیەکی خێرا زۆرتر توشی دلەراوکێ دەبن.





رووداو- هەولێر
Top