ئەم جۆرە ڤیتامینە مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەکات
بەپێی ھەواڵێکی گۆڤاری "جۆرناڵ ئۆف کلینیکاڵ ئۆکۆلۆجی"، خواردنی بڕێکی زیاد لە ڤیتامین B٦ و B١٢ مرۆڤ تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان دەکات.
ھەواڵەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، ئەم نەخۆشییە لەسەر کەسانی جگەرەکێش زیاتر بە دەردەکەوێت، بە ڕێژەی دوو ئەوەندە بۆ چوار ئەوەندە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانیان دەکات.
بۆیە لێکۆڵینەوەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە ڕۆژانە مرۆڤ دەبێت ١٠٠ بۆ ٣٠٠ مایکرۆگرام لە ڤیتامین B٦ بخۆن، ھەروەھا ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، بەوەی زیاتر لە دوو مایکرۆگرام لە ڤیتامین B١٢ نەخۆن.
كەی مەگەزین