پیاز بۆ کەم کردنەوەی ئازاری گوێیەکان و پونگیش بۆ کەم کردنەوەی ئازاری سەر
بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕەکە ئاماژە بەوە دەکات، بە دانانی پارچەیەک پیاز لەسەر ناوەوەی گوێیەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک لە ڕۆژێکدا چەند جارێک، دەبێتە ھۆی نەمانی ئازاری گوێیەکان.
بەڵام سەوزەی پونگ، یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی قەتیس بوونی خوێن لە ناوچەی سەر، بۆیە ئەو مەیینی خوێنە لەناو موولولەکانی خوێن لەناو دەبات کە دەبێتە ھۆی پەیدابوونی ئازاری سەر، بۆیە دەتوانن بڕێک لەو سەوزەیە لەناو پەڕۆیەکی تەنک دابنێن، لەو شوێنەی سەری دابنێن کە ئازارەکەی ھەیە.
كەی مەگەزین