بەکارھێنانی کاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ ئامادەکردنی خواردن مرۆڤ تووشی ئەم نەخۆشییانە دەکات

بەکارھێنانی کاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ ئامادەکردنی خواردن مرۆڤ تووشی ئەم نەخۆشییانە دەکات
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، کاتێک ئەلەمنیۆم بەر پلەی گەرمی بەرز دەکەوێت، دەبێتە ماددەیەکی ژەھراوی و بە سەر خواردنەکە دەگوازرێتەوە ناو خواردنەکە، بەمەیش کاریگەری لەسەر تەندروستی دروست دەکات.

ئەو نەخۆشییانەی لە ئەنجامی بەکارھێنانی کاغەزی ئەلەمنیۆم دروست دەبن بریتیین لە:

*ماددەی ئەلەمنیۆم لەسەر خانەکانی مێشک دەنیشێت، مەترسی نەخۆشی زەھایمەر زیاتر دەبێت، بەھۆی کەم بوونەوەی گەشەی خانەکانی مێشک.
*بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەم ماددەیە لە لە لەشدا، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کالیسیۆم، بەمەیش ئێسەکەکان ئەستوریان زیاد دەکات، سەرەڕای ئەوەیش کەموکوڕی لە دەردانی ھۆڕمۆنی دەرەقی پەیدادەبێت، لێدانەکانی دڵیش تێک دەدات.

*کاتێک ماددەی ئەلەمنیۆم لەناو سییەکان کۆدەبێتەوە، مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان زیاد دەکات.


محمد سلێمان
Top