ئاگەداری خواردنەوەی ئەم گیراوە میوەیە بن تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدارتان دەکات

ئاگەداری خواردنەوەی ئەم گیراوە میوەیە بن تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدارتان دەکات
"لۆران شۆفالی" پسپۆڕی خۆراکی لەو نەخۆشخانەیە ڕایگەیاندووە، خواردنی گیراوەی میوە بە تامی ھەنار، بە زیادکردنی تامی میوەی شیلک و لیمۆ و قەیسی و ترشی لیمۆنیک و شەکر، جگەلەوەی مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و قەڵەوی زیاد دەکات، دەبێتە ھۆی خۆراکێک بۆ خانە شێرپەنجەییەکان.


میوەی ھەنار بەوە جیادەکرێتەوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و B٦، بۆیە کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی دەیخۆن خانەکانی مێشک و دڵ دەپارێزێت، سوودیشی ھەیە بۆ ڕێگری کردن لە نەخۆشی شێرپەنجە.


بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کاتێک ئەم میوەیە بە شێوەیەکی بازرگانی دەکرێت بە گیراوە، تەنھا تامەکەی بەکاردەھێنرێت، بۆیە سوودە ڕاستەقینەکانی لەدەست دەدات.



محمد سلێمان
Top