چای خواردنەوە دوای ڕۆژوو شکاندن زیانی ھەیە لەبەر ئەم ھۆیانە

چای خواردنەوە دوای ڕۆژوو شکاندن زیانی ھەیە لەبەر ئەم ھۆیانە
شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژوو گرتن ھەرچەندە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی لەش و ئارامکردنەوەی کۆئەندامی مێشک و باش کارکردنی چەندین کرداری کیمیایی لە لەشدا بەڵام دەبێتە دروستبوونی چەند کێشەیەک کە ئەوەیش بەھۆی بەرنامەی خۆراکی ناتەندروست و گۆڕینی ژەمەکانە.

شارەزایان دەڵێن کە چای خواردنەوە یەکسەر دوای ڕۆژوو شکاندندا زیانی ھەیە و دەبێتە ھۆی زیاتر ماندووبوون بەھۆی ئەوەی چای دەبێتە ھەڵمژینی ڕێژەی ئاسن لە لەشدا بۆیە پێویستە نزیکەی یەک کاتژمێر پاش ڕۆژوو شکاندن چای بخۆنەوە و دوور بکەنەوە لە خواردنی شیرینی و ئەگەر ھاتوو ئارەزووتان کرد ئەوا وا باشترە ئەو شیرینیانە بخۆن کە بە شیر دروست کراوە و سووکە لەسەر گەدە و زیانی بۆ تەندروستی نییە.


محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top