لەکاتی دۆندرمە خواردندا پێویستە ئاگەداری ئەمانە بیت

لەکاتی دۆندرمە خواردندا پێویستە ئاگەداری ئەمانە بیت
شارەزایان باس لە خواردنی دۆندرمە دەکەن کە جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تێدایە ئەوا دەبێتە ھۆی تێکدانی گەروو و زیاد کردنی کێشی لەش بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو بە شێوەیەکی زۆر خورا لەگەڵ سۆس و شوکوڵاتە.

ھەروەھا باسی ئەوەیش دەکەن کە دۆندرمە خواردنێکی زیانبەخش نییە بەڵکو چەندین سوودیشی ھەیە ئەگەر ھاتوو لە میوەی سروشتی دروست کرابێت و ڕێژەیەکی کەمی شەکر لەگەڵ بەکارھاتبێت وەکو دۆندرمەی سادە و بەشیر کە سەرچاوەیەکە بۆ وەرگرتنی ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم.



محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top