خانمان لە دوای منداڵبوون دەبێت ئەم چوار کارە ئەنجام بدەن
لە دوای منداڵبوون پێویستە خانمان ئەم پێنج ھەنگاوە ئەنجام بدەن:
*ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی: دەبێت لەدوای منداڵبوون دایکان چەند کاتژمێرێک لە ھۆڵی یاریکردن بەسەر ببەن، یانیش ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە پێ بڕۆن.
*بەرنامەی خۆراکی: نابێت لەسەرەتادا بڕێکی زۆر لە کالۆری خواردن وەربگرن، بە مەبەستی ئەوەی شیر بە کۆرپەلەکانتان دەدەن، بەڵکو دەبێت گرنگی بە جۆری ماددە خۆراکییە بەسوودەکان بدەن کە دەبنە ھۆی زیادبوونی بڕی شیر.
*جەستە و پێست: خانمان ئارەزوو دەکەن بە بەردەوامی بەجوانی دەربکەون، بۆیە دەبێت بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ جوانکردنەوەی پێستیان دابنێن، سەردانی پسپۆڕی جوانکاری پێست و پرچ بکەن.
*ڕزگاربوون لە ئەستوری پەلەکان: بەشێوەیکی ئاسایی زۆربەی خانمان تووشی ئازاری پشت و ئەستوربوونی پەلەکانی خوارەوە دەبنەوە، بۆیە تووشی "دەوالی" دەبن، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت دانیشتنی تایبەتی ئەنجام بدەن بۆ ڕزگاربوون لە ماددە و شلەی ژەھراوی لە ناوچە جیاوازەکانی لەشدا.
محمد سلێمان
كەی مەگەزین