خانمان لە دوای منداڵبوون دەبێت ئەم چوار کارە ئەنجام بدەن

خانمان لە دوای منداڵبوون دەبێت ئەم چوار کارە ئەنجام بدەن
خۆشەویستی دایک بۆ منداڵەکەی زۆربەی کات وا دەکات گرنگیدان بە خودی خۆیان لەبیر بکەن، بە تایبەتیش لەڕووی زیادبوونی کێشی لەش و شێواندنی شێوازی جەستەیان، ھەروەھا وەرگرتنی ڤیتامین و کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی بەشێوەیەکی دروست جگەلەوەی تەندروستییەکی باش دەدات بە خانمان، وا دەکات لە داھاتوودا تووشی نەخۆشییەکان نەبنەوە.

لە دوای منداڵبوون پێویستە خانمان ئەم پێنج ھەنگاوە ئەنجام بدەن:

*ئەنجامدانی ڕاھێنانی وەرزشی: دەبێت لەدوای منداڵبوون دایکان چەند کاتژمێرێک لە ھۆڵی یاریکردن بەسەر ببەن، یانیش ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە پێ بڕۆن.
*بەرنامەی خۆراکی: نابێت لەسەرەتادا بڕێکی زۆر لە کالۆری خواردن وەربگرن، بە مەبەستی ئەوەی شیر بە کۆرپەلەکانتان دەدەن، بەڵکو دەبێت گرنگی بە جۆری ماددە خۆراکییە بەسوودەکان بدەن کە دەبنە ھۆی زیادبوونی بڕی شیر.
*جەستە و پێست: خانمان ئارەزوو دەکەن بە بەردەوامی بەجوانی دەربکەون، بۆیە دەبێت بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ جوانکردنەوەی پێستیان دابنێن، سەردانی پسپۆڕی جوانکاری پێست و پرچ بکەن.
*ڕزگاربوون لە ئەستوری پەلەکان: بەشێوەیکی ئاسایی زۆربەی خانمان تووشی ئازاری پشت و ئەستوربوونی پەلەکانی خوارەوە دەبنەوە، بۆیە تووشی "دەوالی" دەبن، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت دانیشتنی تایبەتی ئەنجام بدەن بۆ ڕزگاربوون لە ماددە و شلەی ژەھراوی لە ناوچە جیاوازەکانی لەشدا.


محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top