بۆ ھێورکردنەوەی ئازاری ددانەکان ئەم سێ چارەسەری ماڵەوە بەکاربھێنن

بۆ ھێورکردنەوەی ئازاری ددانەکان ئەم سێ چارەسەری ماڵەوە بەکاربھێنن
بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری خۆراکی، کۆمەڵێک چارەسەری سروشتیان داناوە، دەتوانن لە بری دەرمانە پزیشکییە ھێورکەرەوەکان، ئەم چەند چارەسەرانە بەکاربھێنن.

ئەم سێ چارەسەرەی خوارەوە بۆ نەھێشتنی ئازاری ددانەکان بەکاربھێنن:

*ڕۆنی مێخەک: ئەم جۆرە ڕۆنە تایبەتمەندی سڕکردنی دەمارەکانی لەشی تێدایە، بۆیە لۆکەیەک بە بڕێک لەم ڕۆنە چەوربکەن و لەسەر شوێنی ئازارەکە دایبنێن.
*سیر: یەک پارچە سیر لە شوێنی ئازاری ددانەکان دابنێن، ئەم چارەسەر وا دەکات ھەوکردنی ددانەکان نەمێنێت.
*دارچین: بڕێک لە ھاڕاوەی دارچین تێکەڵ بە ئاوی کوڵاو بکەن و غەرغەرەی پێ بکەن.



محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top