لەبەر ئەم ھۆکارە بەر لە ڕاھێنانی وەرزشی قاوە بخۆنەوە

لەبەر ئەم ھۆکارە بەر لە ڕاھێنانی وەرزشی قاوە بخۆنەوە
زانایانی زانکۆی "ساو پاولۆ" پێیان وایە، خواردنەوەی 400 ملیگرام لە ماددەی کافایین، کە دەکاتە خواردنەوەی چوار کوپی بچووکی گیراوەی قاوە، بەر لە چوونە ناو ھۆڵی وەرزشکردن، ماسوولکەکان ئامادە دەکات بۆ توانەوەی چەوری و سووتانی بڕێکی زیاتر لە کالۆری.

ھەرچەندە ئەم لێکۆڵینەوەیە دژی لێکۆڵینەوەکانی پێشووی خۆیەتی، بەوەی مرۆڤ بۆ پاراستنی تەندروستی دەبێت ڕۆژانە تەنھا یەک کوپ لە قاوە بخواتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکە سوورە لەسەر ئەوەی خواردنەوەی ئەم بڕە قاوەیە، ئەنجامێکی خێراتر بەو کەسانە دەدات، کە لەڕێگەی ڕاھێنانی وەرزشی یان مەلەوانی یان ڕاکردن، مەبەستییانە کێشیان کەم بکەنەوە.

ھەروەھا خواردنەوەی ئەم بڕە کافایینە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی چەوری کۆلیسترۆڵی لەش، بۆیە لە ئەنجامدا تەندروستی ناوەوەی لەشیش پارێزراو دەبێت.



محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top