باوەڕناکەن بەکارھێنانی پارچە بەفر چیتان بەسەر دەھێنێت

باوەڕناکەن بەکارھێنانی پارچە بەفر چیتان بەسەر دەھێنێت
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "عەرەبیە"، دوای ئەوەی لە ئێستەدا بەشێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕی یوتیوب بەکارھێنانی پارچەی بەفر بۆ چەندین مەبەستی تەندروستی لە ڕێگەی پیشانی خەڵک دەدات، یەکێکیش لەوانە بریتییە لە دانانی پارچە بەفر لەشوێنی ئازاری ددانەکان بۆ ڕزگاربوون لە ئازارەکەی.

ھەواڵەکە بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاندووە، لەکاتی پەیدابوونی ئازار لەددانەکان، پارچەیەک بەفر بھێنن، بیخەنە نێوان ھەردوو پەنجە گەورەکانی دەست و لەسەر شوێنی ئازارەکەی بۆ ماوەی چەند خولەکێک دایبنێن، بەم شێوەیە بە ڕێژەی 60 بۆ 90% ئازارەکە لەئەنجامی سڕبوونی دەمارەکان ناھێڵێت.

جگەلەوەش ئەم چارەسەرە بۆ کەم کردنەوەی ئازاری نیوە سەریش گرنگی ھەیە، ئەمەیش لەئەنجامی سڕکردنی دەمارەکانی سەر دەبێت و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سەر دەدات.


محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top