سوودێکی دەگمەنی میوەی مۆز بزانن لە وەرزی ھاوین

سوودێکی دەگمەنی میوەی مۆز بزانن لە وەرزی ھاوین
"دانێلا کریل" پسپۆڕی بواری خۆراکی لەڕێگەی ڕاپۆرتێکدا بە ماڵپەڕێکی تەندروستی جیھانی ڕاگەیاندووە، "گلوکۆز" بەشێوەیەکی زۆر خێرا دەگوازرێتەوە بۆ مێشک، بە تایبەتیش کە بەخێرایی دەخورێت، تەندروست نییە بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری دەگۆڕێت بۆ چەوری، بۆ نموونەیش شەکری دەستکردی ماڵەوە.

بۆ ئەم مەبەستە، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی سروشتی وزە وەربگرن لە شەکری گلوکۆز، لە بری ئەوە دەبێت گرنگی بە خواردنی مۆز بدەن، بەھۆی ئەوەی لە ھەردوو جۆری شەکری "گلوکۆز و فرەکتۆز" پێکھاتووە، وزەیەکی باش بە لەش دەدات، ھەروەھا کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزای بە سوود بە لەش دەبەخشێت.


محمد سلێمان


كەی مەگەزین
Top