خانمانی شیرپێدەر پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆن لە مانگی ڕەمەزان

خانمانی شیرپێدەر پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆن لە مانگی ڕەمەزان
بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی بواری خۆراکی چەند خۆراکێکی دیاریکراو ھەن پێویستە خانمانی شیرپێدەر بیخۆن، تاکو تەندروستیان پارێزراو بێت و بتوانن چەند کاتژمێرێک بە بێ خۆراک بمێننەوە.

ئەم چوار خۆراکانەی خوارەوە خانمانی شیر پێدەر پێویستە لەمانگی ڕەمەزان بیخۆن:

*گەڵا سەوزەکان: بە گەنجینەی خۆراکی ھەژمار دەکرێت، بەھۆی ئەوەی لە بڕێکی زۆر لە ئاو و ماددەی کانزایی گرنگ پێکھاتووە، دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی لەشی دایکەکە، بۆیە ڕۆژانە بەشێوەی زەڵاتە دەتوانن سوود لەم سەوزانە وەربگرن.
*میوە و سەوزەکان: دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان، بۆیە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی خۆتان و منداڵەکانتان، جگەلەوەیش بڕێکی زۆر لە ئاو بە لەش دەدات.
*بەرھەمەکانی شیر: بەگرنگترین خۆراک دادەنرێت، دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی پەیکەرە ئێسکی دایکەکە و منداڵەکە، بۆیە ڕۆژانە جگەلە خواردنی بەرھەمەکانی شیر پێویستە گیراوەی شیریش بخۆنەوە.
*پرۆتینەکان: ئاشکرایە گۆشتی سپی پڕە لە پرۆتین و بڕێکی کەمتریش چەوری تێدایە، بۆیە دەتوانن گرنگی بە خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی ماسی و مریشک بدەن، بەڵام بێ ئەوەی لەناو ڕۆن سووری بکەنەوە، وا باشترە لەناو فڕن لەگەڵ سەوزەکان بیبرژێنن.

محمد سلێمان

كەی مەگەزین
Top