خانمانی شیرپێدەر پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆن لە مانگی ڕەمەزان
ئەم چوار خۆراکانەی خوارەوە خانمانی شیر پێدەر پێویستە لەمانگی ڕەمەزان بیخۆن:
*گەڵا سەوزەکان: بە گەنجینەی خۆراکی ھەژمار دەکرێت، بەھۆی ئەوەی لە بڕێکی زۆر لە ئاو و ماددەی کانزایی گرنگ پێکھاتووە، دەبێتە ھۆی بەھێزبوونی لەشی دایکەکە، بۆیە ڕۆژانە بەشێوەی زەڵاتە دەتوانن سوود لەم سەوزانە وەربگرن.
*میوە و سەوزەکان: دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و ڤیتامینەکان و کانزاکان، بۆیە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی خۆتان و منداڵەکانتان، جگەلەوەیش بڕێکی زۆر لە ئاو بە لەش دەدات.
*بەرھەمەکانی شیر: بەگرنگترین خۆراک دادەنرێت، دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی پەیکەرە ئێسکی دایکەکە و منداڵەکە، بۆیە ڕۆژانە جگەلە خواردنی بەرھەمەکانی شیر پێویستە گیراوەی شیریش بخۆنەوە.
*پرۆتینەکان: ئاشکرایە گۆشتی سپی پڕە لە پرۆتین و بڕێکی کەمتریش چەوری تێدایە، بۆیە دەتوانن گرنگی بە خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی ماسی و مریشک بدەن، بەڵام بێ ئەوەی لەناو ڕۆن سووری بکەنەوە، وا باشترە لەناو فڕن لەگەڵ سەوزەکان بیبرژێنن.
محمد سلێمان
كەی مەگەزین