چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی ئارەزووی نەمانی خواردنیان ھەیە

چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەو منداڵانەی کێشەی ئارەزووی نەمانی خواردنیان ھەیە
بۆ ئەم مەبەستە پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژە بەوە دەدەن، لەگەڵ زانین و دیاریکردنی ھۆکاری نەمانی خواردن لە لای منداڵان، دەبێت گۆڕانکاری لە بەرنامە خۆراکییەکانیان بکرێت، بێ ئەوەی بڕەکەی دیاریبکەن، زیاتر وردببنەوە لە جۆرەکانی خۆراکی، جگەلەوەیش دایکان دەبێت زیاتر لە شەش ژەمی جیاواز بدەن بە منداڵەکانیان.

ھەروەھا لەکاتی پێشکەشکردنی خۆراکەکان ئەو جۆرە توخمە خۆراکییانە پێشکەش بە منداڵەکانیان بکەن، کە یارمەتی کرانەوەی ئارەزووی خۆراک دەدەن، وەکو زەڵاتەی سەوزە و میوەکان کە پڕن لە ڕیشاڵەکان، لە دواییدا دەتوانن بڕێک لە بەرھەمەکانی شیرەمەنی وەکو ماستی شیرین و شیر بۆ ژەمەکانیان زیادبکەن، لە کۆتاییدا دەست بکەن بە پێدانی گۆشت و خواردنی چەور.

لە کۆتاییدا کاتێک ژەمی خۆراکی پێشکەش بە منداڵەکانتان دەکەن پێویستە سیر و پیازی تێدابێت، بۆ ئەوەی بەرگری لەشیان بەرزبێتەوە، لە نێوان ژەمەکانیشدا گیراوەی میوە سروشتییەکانیان پێ بدەن و دووریان بخەنەوە لە شیرینی و شوکولاتە و چیپس.


محمد سلێمان

كەی مەگەزین
Top