لە چ تەمەنێکدا پێویستە کۆرپەلە گیراوەی سروشتی میوەکان بخواتەوە؟

لە چ تەمەنێکدا پێویستە کۆرپەلە گیراوەی سروشتی میوەکان بخواتەوە؟
دایکان پێویستە ئەوە لەبیرنەکەن پێدانی گیراوەی میوە سروشتییەکان بە منداڵەکانیان زۆر گرنگە، لە دوای تەمەنێکی دیاریکراو لە پاڵ پێدانی شیر گیراوە سروشتییەکانیش پارێزگاری لە تەندروستی منداڵان دەکەن، بەوەی لەکۆمەڵێک ڤیتامین و پێکھاتەی کانزایی پێک ھاتوون، کە ئاستی شلە لەناو لەشی کۆرپەلە زیاد دەکەن، ھەروەھا ھەستی تێربوون لە منداڵان زیاد دەکات، لە کێشەی قەبزی دەیانپارێزێت، بەڵام نابێت زیادەڕۆیی تێدا بکرێت، بۆ ئەوەی تووشی کێشەی سکچوون و کلۆربوونی ددانەکان و ھەوکردنی پووک نەبنەوە.

واباشترە لە دوای تەمەنی ھەشت مانگی گیراوەی سروشتی میوەکان بدرێت بەمنداڵان، بەھۆی ئەوەی لەو تەمەنەدا لەش زیاتر توانای ھەڵمژینی گیراوەکانی ھەیە، جگەلەوەیش دەتوانن ڕاوێژ بە پزیشکی تایبەتی منداڵەکەتان بکەن، بۆ ئەوەی جۆر و بڕەکەتان بۆ دیاری بکات.

دایکان دەبێت دڵنیاببنەوە لە سروشتی گیراوە سروشتی میوەکان، ئەو جۆرە گیراوانەیان پێ نەدەن کە بەشێوەی بازرگانی ئامادە دەکرێن، ھەروەھا میوەکان بەباشی بشۆنەوە، ئنجا گیراوەکەی پێ ئامادە بکەن، بەڵام دەتوانن ماستی شیرینی بۆ زیادبکەن، بەمەبەستی زیادکردنی بڕی ماددەی خۆراکی گیراوەکە.


محمد سلێمان

كەی مەگەزین
Top