ئایا لێدانەكانی دڵت ئاسایین؟

ئایا لێدانەكانی دڵت ئاسایین؟
بەگشتی ژمارەی لێدانە ئاساییەكانی دڵ Heart beats دەگۆڕێن بەپێی كەس، تەمەن، قەبارەی لەش، تەندروستیی دڵ، دانیشتن یان جووڵانەوە، مەشق یان چالاكیی فیزیكی، پلەی گەرمی هەوا، بەكارهێنانی هەندێك دەرمان، كاردانەوە دەروونییەكان، ترس و تۆقین. دڵ ماسوولكەیە وەكو هەموو ماسوولكەیەكی تری لەش بە هۆی چالاكیی فیزیكییەوە بەهێز دەبێت. لێدانی دڵ لە كەسێكی ئاساییدا لەكاتی حەسانەوەدا لە نێوان 60-100 لێدان لە یەك خولەكدایە. بەگشتی، كەمی ژمارەی لێدانەكانی دڵ لە كاتی حەسانەوەدا مانای دروستی كۆئەندامی دڵ و سووڕان دەگەیەنێت، بۆنموونە لەوانەیە كە ژمارەی لێدانەكانی دڵ لە كەسێكی وەرزشوان كە بەردەام بێت لەسەر مەشقی رۆژانە لە دەوری 40 لێدان لە یەك خولەكدا بێت. لێدانەكانی كەمتر لە 60 لە یەك خولەكدا بە كەمبوونەوەی لێدانەكانی دڵ Bradycardia هەژمار دەكرێت و پێویستی بە بەدواداچوونی پزیشكی هەیە. لێدانی زیاتر لە 100 لە یەك خولەكدا بە زیادبوونی لێدانی دڵ Tachycardia هەژمار دەكرێت و پێویتسی بە بەدواداچوونی پزیشكی هەیە. شانەكانی دڵ سیگنالی كارەبایی بە خێرایی پەیدادەكەن كە كاریگەری دەكەنە سەر بەشی سەرەوە و خوارەوەی دڵ واتە گوێچكەڵەكان و سكۆڵەكان. رێگا سروشتییەكان بۆكەمكردنەوەی یان باشتركردنی لێدانەكانی دڵ بریتین لە: خۆڕاهێنان لەسەر هەناسەی قووڵ و لەسەرخۆ، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی زیاتر وەكو پیادەڕۆیی خێرا یان مەلە یان لێخوڕینی پایسكل، كەمكردنەوەی سترێس بە هەموو رێگایەك، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، كەمكردنەوەی كێشی زیادی لەش.
Top