قاپ و قاچاغی تیفالT-Fal Pansیان تیفلۆن بە چینێكی پتەو داپۆشراوە كە رێگرە لە پێوەنووسانی خۆراك Non-stick، بەم چینە دەوترێت تیفلۆن Teflon یان پۆلیتێترافلورۆئێتیلین PTFE كە بە شێوەیەكی سەرەكی لە كاربۆن و فلۆراید پێكهاتووە. تیفلۆن لەگەڵ ئاو و ماددەی ترش و تفت و چەوری كارلێك ناكات. ئەگەرچی تیفلۆنبەگشتی سەلامەتە بۆ تەندروستی ورێگرە لە پێوەنووسانی خۆراك، بەڵام ئەگەر تا پلەیەكی بەرز گەرم بكرێت ئەوا پتر لە 15 جۆر گازی ژەهراوی لێ جیادەبێتەوە، ئەم گازانە دەبنە ئەگەری سەرهەڵدانی نیشانەكانی وەكو ئەنفلوەنزا كە بە ئەنفلوەنزای هەڵمی پۆلیمەر یان ئەنفلوەنزای تیفلۆن Teflon flu ناسراوە، بۆ نموونە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، لەرز، سەرئێشە، هێڵنج كە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبن. یەكێك لە ماددە كیمیاییە سەرەكییەكانی دروستكردنی تیفلۆن ناسراوە بە C-8 كە لەوانەیە هۆكار بێت بۆ شێرپەنجە. گەرمكردنی تیفال تا پلەی 202.2 سانتیگراد (396فەهرنهایت) گازی لێدەبێتەوە كە بۆ سییەكان و جگەر زیانبەخشن، هەروەها گەرمكردنی تا پلەی 360 سانتیگراد (680 فەهرەنهایت) دەبێتە هۆی پەیدابوونی ماددەی C-8. ئەلتەرناتیڤە سەلامەتەكان بۆ تیفال بریتین لە قاپ و قاچاغی پۆرسەلین Porcelain، شووشە، ستیل Stainless steel، سیرامیك.