ئەو خۆراكانەی بۆ منداڵ گونجاو نین

ئەو خۆراكانەی بۆ منداڵ گونجاو نین
خۆاراكی دروست گرنگی زۆری بۆ تەندروستی و گەشەی منداڵ هەیە، بەڵام خۆراكی ناتەندروستییانە هۆكارە بۆ گرفت لە گەشەی دروست و زیادبوونی كێشی لەش و كزبوونی بەرگری لەش و ئەگەری زیاتری تووشبوون بە نەخۆشیی جۆراوجۆر، بۆیە پێویستە كە منداڵ بە هەموو رێگایەك لە هەندێك جۆری خۆراك دووربخرێتەوە. گەلێك لەو خۆراكانەی كە تایبەت بۆ منداڵ دروستكراون و خراونەتە بازاڕەكانەوە بەهای خۆراكی نزمیان هەیە، رێژەیەكی بەرزی شەكر و چەوریی خراپ لەخۆدەگرن و زیاد پرۆسێسكراون واتە مامەڵەی زیادی فیزیایی و كیمیاییان لەگەڵدا كراوە، بەمەوە زۆربەی ماددەی خۆراكی گرنگ و پێویستیان لەدەست داوە كە بۆ تەندروستیی منداڵ بایەخی زۆریان هەیە. نموونەی ئەم خۆراكانە وەكو: دانەوێڵەكانی ژەمی بەیانی Breakfast cereals رێژەیەكی بەرزی شەكر و وزەی بەتاڵ لەخۆدەگرن، هۆت دۆگ Hot dogs كە پێكهاتووە لەو گۆشتەی كە مامەڵەیەكی زۆری لەگەڵدا كراوە و ئاوێتە نایترایتەكان لەخۆدەگرێت كە پەیوەندییان بە شێرپەنجەوە هەیە لەگەڵ رێژەیەكی بەرزی خوێ و چەورییە تێرەكان، بۆنموونە یەك دانە هۆت دۆگ 4 گرام چەوری تێر و 540 ملگم سۆدیۆمی تێدایە، فینگەر یان نوگێتی مریشك Chicken nuggets،خۆراكی ئامادەكراوی پاكێتكراو Prepackaged lunches، خۆراكی خێرا Fast food، تێكەڵاوی دانەوێڵە و شەكر Sugary cereals.
Top