ڤیتامین B17 كە پێی دەوترێت لەیتریل Laetrile یان ئەمیگدالین Amygdalin، بە ڤیتامینی دژەشێرپەنجە ناسراوە. ئەم ڤیتامینە رۆڵی هەیە لە كەمكردنەوەی گرێی شێرپەنجەیی و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بۆ بەشەكانی تری لەش. ڤیتامین B17 خانە شێرپەنجەییەكان لەناودەبات، سستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، رێگا لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی دەگرێت، لە توندیی ئازار كەم دەكاتەوە بەتایبەتی ئازاری جومگە، هەروەها پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.دەنكی قەیسی دەوڵەمەندترین سەرچاوەی خۆراكییە بۆ ڤیتامین B17، هەروەها خۆخ، گێلاس، تۆوەكان، گەڵای چەوەندەر، سپێناغ، جەرجیر، پاقلەمەنییەكان، نیسك، جۆ، كازو، باوی تاڵ، سەرچاوەی ترن بۆ ئەم ڤیتامینە. بەكارهێنانی ڤیتامین B17 بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە تەنیا لە پزیشكیی جێگرەوەدا Alternative medicine باسی لێوە كراوە، ئەگینا بەكارهێنانی بۆ ئەم مەبەستە لە پراكتیكی پزیشكیی مۆدێرندا تا ئێستا لەژێر پرسیاردایە. لە لایەنی تیۆرییەوە، كەمی ڤیتامین B17 هۆكارە بۆ سەرهەڵدانی شێرپەنجە.گەلێك سەرچاوە و لێكۆڵینەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە ڤیتامین B17 بە بڕی دیاریكراو سەلامەتە بۆ مرۆڤ، بەڵام ئەگەر بە بڕی زیاد بە رێگای دەم بەكاربێت ئەوا دەبێتە ژەهراوی، چونكە لەگەڵ گەیشتنی بە بەكتریای ریخۆڵە ماددەی سایانایدی Cyanide لێ جیادەبێتەوە كە لە پێكهاتەی ڤیتامین B17 دا هەیە زۆر ژەهراوییە بۆ مرۆڤ. ئەم گۆڕانە لەكاتی بەكارهێنانی ڤیتامین B17 بە شێوەی دەرزی روونادات.