پۆتاسیۆمی خۆراك كلیلی دابەزاندنی پەستانی خوێن

پۆتاسیۆمی خۆراك  كلیلی دابەزاندنی پەستانی خوێن
خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم گرنگی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن، ئەمە بە پشت بەستن بە راپۆرتەكانی زانكۆی خواروی كالیفۆرنیا. ئەمە زانراوە كە كەمكردنەوەی سۆدیۆم لە خۆراكدا رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا، بەڵام بەڵگەی زانستی لەبەردەستدان كە زیادكردنی پۆتاسیۆمی خۆراك بە هەمان ئەندازە رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension گرفتێكی تەندروستی جیهانییە، زیاتر لە یەك بلیۆن كەس لە سەرتاسەری جیهاندا دوچاری بوون. رێژەی بەرزی پۆتاسیۆمی خۆراك هانی گورچیلەكان دەدات بۆ زیاتر دەردانی خوێ و ئاو، بەمەشەوە پەستانی خوێن دادەبەزێت. ئەو بڕەی پۆتاسیۆم كە لە خۆراكەوە رۆژانە وەربگیرێت تاكو ئەم ئامانجە بپێكێت پێویستە كە لە 4.7 گرام كەمتر نەبێت. ئەم بڕەی پۆتاسیۆم رۆژانە جگە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن، لە كاریگەرییەكانی سۆدیۆم كەم دەكاتەوە، ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە كەم دەكاتەوە، هەروەها ئێسكەكان لە پوكانەوە دەپارێزێت. چەند نموونەیەك بۆ خۆراكە دەوڵەمەندەكان بە پۆتاسیۆم: پەتاتەی شیرین Sweat potatoes، میوەی ئاڤۆكادۆ، سپێناغ، پاقڵەمەنییەكان، مۆز، هەروەها قاوە. رۆژانە خواردنی قاپێك پاقڵەمەنی نزیكەی نیوەی پێویستی رۆژانە لە پۆتاسیۆم دابین دەكات.
Top