ئایا جلەكانت ماددەی زیانبەخش لەخۆدەگرن؟

ئایا جلەكانت ماددەی زیانبەخش لەخۆدەگرن؟
ئایا دەزانی ئەو جلانەی دەیانپۆشیت لەوانەیە كە ماددەی كیمیایی زیانبەخش یان هەتا مەترسیدار بۆ تەندروستی لەخۆبگرن؟ پێست گەورەترین ئەندامی لەشە كە فرمانی هەڵمژین و فڕێدانی ماددەكان ئەنجام دەدات. هەر ماددەیەك كە بەر پێست دەكەوێت ئەوا هەڵدەمژرێتە ناو لەش. نموونەی ماددە زیانبەخشەكانی ناو هەندێك جل لە خوارەوەدا باس كراون. فۆرمەلدیهاید كە گازێكی زۆر ژەهراوییە لە زۆربەی جلەكاندا هەیە و ماددەیەكی شێرپەنجەییە، هەروەها لە گەلێك كەسدا هۆكارە بۆ سووتانەوە و هەستەوەری پێست. ئۆكسالەیتی نۆنیلفینۆلەكان: ماركە یان نیشانەی گەلێك جل بەتایبەتی جلی وەرزشی ئەم ماددانە لەخۆدەگرن كە هەتا بە بڕی بچووكیش هۆكارن بۆ تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان. فتالەیتەكان Phthalates لەو جلانەدان كە لۆگۆی پلاستیكییان لەسەرە، ئەم ئاوێتانە هۆكارن بۆ تێكدانی ئاستی هۆرمۆنەكان لە لەشدا. جلی برۆمكراو دژی گڵپەی ئاگر Brominated Flame Retardant ماددەی برۆم لەخۆدەگرن كە بە زۆری بۆ جلی نووستنی منداَڵ بەكاردێت و هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی تواناكانی مێشك. لەبەر ئەوەی كە شووشتنی ئەم جلانە پێش لەبەركردن ریسكی ئەم ماددە كیمیاییانە بەلاوەنانێت، باشترە كە جلی ئۆرگانیك Organic clothing بەكاربێنیت یان دووركەویتەوە لەم جلانەی كە ئەم سیفەتانەی خوارەوەیان هەیە:
• ئوتوو ناكرێت No-iron.
• رەنگ و لەكە ناگرێت Stain-resistant.
• درەنگ سووتان Fire retardant.
• دژی گەچرین Pre shrunk.
• دژی ئەسپێ Moth repellant.
• ریشاڵی ئەكریلیك لەخۆدەگرێت Contains acrylic fibers.
Top