زەیتوون Olive پێش پێگەیشتن رەنگێكی سەوزی هەیە، پاشان لەگەڵ پێگەیشتندا رەنگی رەش هەڵدەگەرێت. لە رووی بەهای خۆراكییەوە هیچ جیاوازییەك نییە لە نێوان زەیتوونی سەوز و زەیتوونی رەشدا تەنیا ئەوە نەبێت كە زەیتوونی رەش چێژێكی خۆشتری هەیە. بەگشتی زەیتوونی سەوز رەقتر و چڕتر و تاڵترە لە زەیتوونی سەوز زەیتوون رێژەیەكی بەرزی لە ترشە چەورییە یەكانە ناتێرەكانی Monounsaturated fat تێدایە، ئەم جۆرە چەورییە لە جۆرەكانی تر جێگیرترە، بۆیە بوونی ئەم چەورییە گرنگە لە ناو خانەكان و لەناو پەردەی خانەكاندا بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی، بە تایبەتی لەگەڵ بوونی ڤیتامین E كە رۆڵیان هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا. زەیتوون بڕێكی كەم كۆلیسترۆل لەخۆدەگرێت، بەڵام دەوڵەمەندە بە كانزای كالسیۆم، ئاسن، كۆپەر، ریشاڵ، ڤیتامین E كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان و فلاڤۆنیدەكان لەخۆدەگرێت كە چەندین سوودی تەندروستییان هەیە، بۆ نموونە كە دژی هەوكردن كاردەكەن و مادە كۆلكە سەربەستەكان هاوسەنگ دەكەنەوە، بەمەش خانە لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەپارێزن. هەروەها زەیتوون نایەڵێت كە كۆلیستیرۆل بە كرداری ئۆكساندا تێپەڕێت و ببێتە ئەگەری رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ. جگە لەمانە، خواردنی زەیتوون لەبەر ئەو مادە خۆراكییە گرنگانەی وەكو چەورییە یەكانییە ناتێرەكان و مادە دژەئۆكسانەكانی قۆڵۆن لە شێرپەنجە دەپارێزێت، سەختی نیشانەكان كەم دەكاتەوە لە تووشبووان بە رەبو، داڕوشانی جومگەكان یان سەوەفان، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان ئەم سێ حاڵەتە لە ئەنجامی بوونی رێژەیەكی زۆری مادە سەربەستەكانەوە روودەدەن.