ئاسەوارەكانی زیپكەی گەنجێتی

ئاسەوارەكانی زیپكەی گەنجێتی
ئاسەوارەكانی زیپكە Acne Scars پەیدادەبن لە ئەنجامی هەوكردن و گیران و ئاوسانی كونەكانی پێست بە دەردراوی چەوری و بەكتریا و خانە مردووەكانی پێست، ئەمەش لەوانەیە كە ببێتە هۆی دڕانی دیواری كونی پێست. بەگشتی پەیدابوونی چاڵی بچووك پاش چاكبوونەوەی زیپكە هیچ ئاسەوارێكی دیار جێناهێڵیت، بەڵام دڕانی قووڵ لە دیواری كونی پێستدا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەوكردن بۆ شانەكانی دەوروبەری، ئەمەش هۆكارە بۆ ئاسەوار بە شێوەی چاڵی قووڵ.پێست بۆ چاكبوونەوە كۆلاجینی نوێ دروست دەكات، بەگشتی شوێنە چاكبووەكە وەكو پێستی ئاسایی لووس و جوان نابێت. ئاسەوارەكانی زیپكەی گەنجێتیش 2 جۆرن: یەكەم، ئاسەواری ئەستوور و بەرزتر لە ئاستی پێست Hypertrophic لەبەر زیاد دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین لەكاتی چاكبوونەوەی زیپكەدا. دووەم، ئاسەواری تەنك و نزمتر لە ئاستی پێست Atrophic كە بە شێوەی چاڵ و كونی بەرجەستە و قەبارەی جیاواز لەسەر پێستدا دەردەكەون.بۆ رێگرت نلە پەرەسەندنی ئاسەوارەكانی زیپكە، پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: خۆپاراستن لە زیاد بەركەوتن بە تیشكی خۆر، دووركەوتنەوە لە زیاد شووشتنی پێست، دووركەوتنەوە لە دەستكاریكردنی زیپكە و ئاسەوارەكانی، دووركەوتنەوە لە زیاد بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری، زیاد خواردنی سەوزە و میوە و زیاد خواردنەوەی ئاو.
Top