پرۆگرامكردنەوەی DNA بۆ تەندروستییەكی باشتر

پرۆگرامكردنەوەی DNA بۆ تەندروستییەكی باشتر
ئایا چەند جار گوێبیستی ئەمە بوویت كە نەخۆشیی شێرپەنجە مەیلێكی خیزانی هەیە؟ بۆ نموونە داپیر، دایك، باوك یان پلك پاشان نەوەكان ئەگەری تووشبوونیان لێدەكرێت، ئایا هەموو ئەندامانی ماڵەوەتان بە تۆشەوە بەدەست كێشی زیادی لەشەوە دەناڵێنن و ناتوانن كە دایبەزێنن؟ ئەگەر باوكت لە تەمەنی 45 ساڵیدا دوچاری نەخۆشیی دڵ بووبێت، ئایا تۆش كە هەمان جینەكانی ئەوت هەیە، ئەگەری ئەمەت لێدەكرێت كە لە تەمەنێكی زووتر دوچاری نەخۆشیی دڵ بیت و ژیان لەدەست بدەیت؟ ئەمە جینەكانمانن كە هەر چەند هەوڵ بدەین ناتوانین لێیان دەرباز بین و لەبەر ئەوەی كە تا ئێستا وات زانیوە جینەكان جێگیرن و چیتر ناگۆڕێن. لە بواری گۆڕانی سیفەتەكان لە ئەنجامی گۆڕان لە دەربڕینی جینەكاندا Epigenetics، زاناكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامی كە DNA هەرگیز پێكهاتەیەكی نەگۆڕ نییە، بۆنموونە دەتوانرێت كە بە چەندین رێگا گۆڕانی بەسەردا بكرێت وەكو كایەی موگناتیسی، بیركردنەوە و ویست و هەڵوێستە دەروونییەپۆزەتیڤەكان..تاد. پاشان بە چوونە ناو قوڵایی ئەم زانستە، دەتوانیت كە دەربڕینی جینەكانت دووبارە بنووسیتەوە یان دووبارە پرۆگرامیان بكەیتەوە Reprogramming، بە مانایەكی تر كوژاندنەوەی جینە خراپەكان و بەگەڕخستنی جینە باشەكان. بەمەوە گۆڕان روودەدات لە ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجە، نەخۆشیی دڵ، نەخۆشیی شەكرە، لەگەڵ پتەوكردنی سیستمی بەرگری لەش، توانا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، باشتركردنی كوالیتی خەو، بوون بە خاوەن تەندروستییەكی دەروونی و جەستەیی باشتر.
Top