هەڵاڵە Pollen هۆكاری سەرەكییە بۆ هەستەوەریی بەهار.دار و درەخت، گوڵ و گیا تەنۆلكەی ورد كە بە هەڵاڵە ناسراوە بە هەوادا بڵاودەكەنەوە بە مەبەستی پیتاندنی رووەكەكانی تر، كە ئەم تەنۆلكانە دەگەنە هەندێك كەس ئەوا هەڵمژینیان دەبێتە هۆی هەستەوەریی لووت یان رێڕەوی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە پاش ئەوەی كە لەش كاردانەوەی بەرانبەر بەم تەنۆلكانە دەبێت بە شێوەی دەردانی ماددەیەكی كیمیایی بە ناوی هیستامین Histamine كە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی نیشانەكانی هەستەوەری. گەڵك جاریش كەڕوو یان سپۆری كەڕوو لە هەوادا دەبنە هۆی هەستەوەریی توند بەتایبەتی لە هەوای گەرمدا. نیشانەكانی هەستەوەریی بەهار بریتین لە: پژمین، زیاد فرمێسككردن، خورشت یان خورانی قوڕگ، خورانی لووت، گیرانی لووت، زیادبوونی دەردراوی لووت. هەندێك جاریش نیشانەی توندتر سەرهەڵدەدەن وەكو: ئارەقەكردن، سەرئێشە، ئازار لە تەنیشتەكانی لووت، كڕانەوەی قوڕگ و لووت و گوێیەكان، خەوزڕان، هەروەها هەستكردن بە هیلاكی و ماندووبوون. هەر چەند رێژەی هەڵاڵە لە هەوادا زیاتر بێت هێندە نیشانەكان توندتر دەبن. بەكارهێنانی ماسك، هاوسەنگكردنی خۆراكی رۆژانە، زیاد خواردنەوەی شلە، هەروەها بەكارهێنانی سپرای لووت هەنگاوی كاریگەرن بۆ سووككردنی نیشانەكان.